رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش: ٧٨ شەهید

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ٧٨ کەسی دیکە شەهید بوون.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە بێ وەستان بەردەوامە. بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان و بەرپرسانی تەندروستی، لە بەرەبەیانی دوێنێوە لانیکەم ٧٨ کەس شەهید بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی زەیتون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە، هێرش کرایە سەر ماڵێک لە تەنیشت قوتابخانەی ئەلفالح، ٣ کەس شەهید بوون. لە قەزاکانی ڕۆژئاواش لە نزیک چوارڕێیانی تەیران هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵ بوو.
هێرشێکی ئاسمانی کۆمەڵێک فەلەستینی کردە ئامانج کە لە دەوروبەری تاوەری زەفیر لە ناوچەی ئەلسەرایە لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەتەوە. لە هەمان کاتدا ژنێک بەهۆی تەقەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە باشووری گەڕەکی ئەلبرقا لە دەریر بەلەح گیانی لەدەستدا.
هەروەها لە کاتی هێرشەکاندا ڕۆژنامەنووس بیال نەبیهە لە کاتی ڕووماڵکردنی وێرانکردنی ماڵ و تۆپبارانەکانی گەڕەکی سەبرا لە غەززە بە تەقەی داگیرکەران بریندار بووە.
لە لایەکی تریشەوە داگیرکەران بینای کۆلێژی زانست و تەکنەلۆجیای زانکۆیان لە ناوچەی باشووری خان یونس بە تەواوی ڕووخاند.
بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، ژمارەی شەهیدانی ئەو هێرشانەی بەدرێژایی ڕۆژ ئەنجام دراون بۆ ٧٨ کەس بەرزبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٩٣ کەس کە ١٤٠یان منداڵن.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری موجاهیدەکان لە قودسی داگیرکراو ٤ داگیرکەری سەهیۆنی مردن و ١٦یان بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی بالچۆڤای پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان کە هەوڵ دەدەن هاوکاری مرۆیی وەربگرن.